ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان ئەمیرێکى داعشى دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى ئەمیرێکى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش دەخاتەڕوو، کە دەستى لەچەندین کارى تیرۆریستى هەبووە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (16/ئەیلوول/2023) ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان "لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمیرێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیر دەکرێت کە دەستی لە چەندین کردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دروست، "لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە ڕێکەوتی 6ی ئەیلوولی 2023، ئەمیرێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە ناوی (زیدان خلیفە احمد مگر ناسراو بە ابو لیلی) دەستگیر دەکەن کە ئەمیری کەرتی (سعد بن ابی وقاص) بووە لە ویلایەتی دیجلە و ئەرکی لە چیای قەرەچووغ بووە."

هەروەها دەشڵێت، "تیرۆریستیی دەستگیرکراو لە ساڵی 2014 پەیوەندیی کردووە بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و چەکدار بووە لە ناوچەی شرگات، دواتر کراوەتە بەرپرسی مەفرەزەی هاوەن و بەشداریی لە شەڕەکانی ئەو ڕێکخراوە دژی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کردووە لە میحوەرەکانی مەخموور و قەراج، لە دوای ئازادکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە ساڵی 2017 ئەم ڕێکخراوە هەڵساوە بە دروستکردنی چەندین مەفرەزە کە ناوبراو بەرپرسی یەکێک لەو مەفرەزانە بووە لە ناوچەکانی چیای قەرەچووغ، ئەبووشیتە و کوشاف بە مەبەستی تیرۆرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی سڤیل و ئازادکردنیان لە بەرانبەر پارەدا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین