مەسرور بارزانی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ دەکات و چالاکییەکانى ئەو کۆمەڵەیە بەرز نرخاند.

ڕۆژى یەکشەممە (17/ئەیلوول/2023) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پرۆفیسۆر لیۆناردۆ جیالۆرێتی، بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ کرد.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لەڕاگەییندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا پرۆفیسۆر جیالۆرێتی کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکەیان خستەڕوو. هەروەها "ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادی ئایینی و میوانداریکردنی سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارەی لە هەرێمی کوردستان کرد."

هەروەها مەسرور بارزانى، پێزانێنی هەرێمی کوردستانی بۆ پڕۆژە و کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەکە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

کۆمەڵەی سانت ئیگیدیۆ ڕێکخراوێکی مرۆییە و بنکەکەی لە رۆمای پایتەختی ئیتالیایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین