مەسرور بارزانى و محەممەد شیاع سوودانى پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجام دا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق هیوادەخوازن بەپێى دەستوور سەرجەم کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (17/ئەیلوول/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەهەژمارى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک بڵاویکردەوە، "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی."

سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان نووسیویەتى، "سوپاسی پشتیوانیی بەڕێزیانم کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەبارەی دابنیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان."

هەروەها دەشڵێت لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ،"هیوامان خواست ئەم ڕێککەوتنە ببێتە بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور و ڕێککەوتنەکان."

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەى هەردوو سەرۆک وەزیرانى هەرێم و عێراق لەکاتێکدایە، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لەکۆبوونەوەى خۆیدا بڕیارى ناردنى (2) تریلۆن و (100) ملیار دینارى بۆ مانگەکانى (9 و 10 و 11) بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان نارد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین