فڕۆکەخانەى عەربەت بۆردوومان کرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆیانەى لە سۆشیال میدیا بڵاوبۆتەوە، فڕۆکەخانەى عەربەت لە سلێمانى بۆردوومان کراوە، چەند میدیاییەکى سلێمانى بڵاویان کردۆتەوە، کە قوربانى هەیە.

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە (18/ئەیلوول/2023) چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی لە سۆشیال میدیا بڵاوبۆتەوە و دووکەڵێکى زۆر لە فڕۆکەخانەى عەرەب هەڵدەسێت، بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان کورژراو و بریندار هەیە.

بەپێى زانیارییەکانى ماڵپەڕى درەو، کەمێک پێش ئێستا فڕۆكەخانەی عەربەت بۆردومانكراوە، بەڵام تا ئێستا بەتەواوى زانیاریی دروست لەسەر بۆردوومانەکە نەخراوەتەڕوو.

بەپێى سەرچاوەیەک لە ئاسایشى سلێمانى بە رووداوى ڕاگەیاندووە، تاوەکو ئێستا بەدروستى نازانین رووداوەکەى نێو فڕۆکەخانەى عەربەت بۆردوومان بووە یاخود تەقینەوە بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین