بەرپرسى یەکەى (70)ـى هێزەکانى پێشمەرگە هەڕەشە دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

مسته‌فا چاوڕه‌ش، به‌رپرسی یه‌كه‌ی (70)ـى هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگە لەبارەى بۆردوومانکردنى فڕۆکەخانەى عەربەت هاتەدەنگ و دەڵێت، تۆڵە بەسەبرە ئەمما بەزەبرە.

ڕۆژى سێشەممە (9/ئەیلوول/2023) مسته‌فا چاوڕه‌ش، به‌رپرسی یه‌كه‌ی (70)ـى هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگە بەڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت، به‌دوو فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان ئه‌نجامدراوه.

بەرپرسى یەکەى (70)ـى هێزەکانى پێشمەرگە زانیاریی زیاتر دەخاتەڕوو و دەڵێت، هێزەكانی دژه‌ تیرۆر بۆ مه‌شق له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ بوون ‌و له‌ناو خاكی خۆمان بوون‌و له‌شوێنێكی سه‌لامه‌ت بوون، ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون هه‌ر ئه‌وانه‌ن، كه‌ شه‌ڕی داعشیان كردووه‌و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ چه‌ند ساڵه‌ له‌ئه‌ركدان.

هاوکات داواى کۆبوونەوەى سەرکردایەتیی سیاسیى کورد دەکات و دەشڵێت، هه‌ركه‌سیش ئه‌م غه‌دره‌ی له‌ئێمه‌ كردبێت، له‌داهاتودا تۆڵه‌ به‌سه‌بره‌ ئه‌مما به‌زه‌بره.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین