جەبار یاوەر: چەککردنى حیزبەکانى ڕۆژهەڵات پرۆسەیەکى ئاسان نییە کوردستانی

نوچەنێت:

لیژنەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، گرووپە چەکدارەکان لەسنوورى ئێران دوورخراونەتەوە. ئەمنیدارى پێشوى وەزارەتى پێشمەرگەش دەڵێت، ئەم پرۆسە زەحمەتە سەرکەوتوو بێت.

ڕۆژى سێشەممە (19/ئەیلوول/2023) بەپێى ڕاگەیێندراوى لیژنەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران، گرووپە چەکدارەکان لە سنوور دوورخراونەتەوە و لەمەودوا وەکو پەنابەر مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و بەهەمان شێوەى خەڵکی سڤیل هەژمار دەکرێن.

هەر سەبارەت بە چەککردنى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، جەبار یاوەر، ئەمنیدارى پشووى وەزارەتى پێشمەرگە دەڵێت، حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو لایەنی رێککەوتنی ئەمنین لەگەڵ ئێران، تائێستا ئەوەندەی لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە باسکراوە، چەند خاڵێکی رێککەوتنەکە پەیوەستە بە دوورخستنەوەی هێزی چەکداریی پارتە کوردەکانی دژبەری ئێران لە سنوورەکان و چەککردنیان و دوورخستنەوەی کەمپەکانیان بۆ نزیک موسڵ.

جەبار یاوەر ئەم پرۆسەیە بە زەحمەت دەزانێت و دەڵێـ، تائێستا روون نییە ئایا ئەو هێزانە چۆن چەک دەکرێن و دەگوازرێنەوە کامە ناوچە، وە گومان لەوەدا نییە چەک کردنی ئۆپۆزیسیۆن پرۆسەیەکی ئاسان نییە، راستە رێککەوتن کراوە، بەڵام جێبەجێکردنی لەسەر ئەرزی واقعدا ئەستەمە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین