عباس فاتیح په‌رله‌مانتارى كوردستان: تاکو ئێستا باسی لیستی داخراو لە پەرلەمان نەکراوە کوردستانی

سیهام میران ، تایبه‌ت به‌ نوچەنێت

عه‌باس فاتیح، پەرلەمانتار و جێگیری لیژنەی یاسای لە پەرلەمان لە لێدوانیکی بۆ نوچەنێت رەتی دەکاتەوە تاکو ئێستا لە پەرلەمان باسی لیستی داخراو بۆ هەڵبژاردنی داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان کرا بێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە"نوچەنێت"ی راگەیاند، هەفتەی رابردوو لە کۆبونەوەیەکی سەرۆکایەتی پەرلەمان باسی ئەوە کراوە بەشداری لایەنە سیاسییەکان لە هەڵبژاردنی داهاتوو بە لیستی داخراو بێت.

سەرچاوەکە باسی لەوە کرد کە ئەمە تاکو ئێستا پێشنیارە و هەندێ لایەن دەیانەوێت گەڵاڵەی بکەن ئەو کاتەش دەبێتە بابەتێکی رژد کە یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکرێتەوه‌.

ئەمرۆ پێنجشەمە هه‌شتی نیسان، لەسەر ئەم بابەتە "نوچەنێت" پەیوەندی کرد بە عه‌باس فاتیح، جێگیری سەرۆکی لیژنەی یاسایى لە پەرلەمان ئەویش ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ کرد لەوانەیه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك فراكسیۆنه‌وه‌ ئەم پێشنیارە کرابێت، بەڵام تاکو ئێستا بە فه‌رمى له‌سه‌ر ئەم بابەتە گفتوگۆ نەکراوە.

عه‌باس فاتیح په‌رله‌مانتار وجێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى گوتى، "تاکو ئێستاکە هیچ شتێک سەبارەت بەم بابه‌ته‌ لە پەرلەمان باس نەکراوە، کەسێك یان حزبێك بۆچوونێکی لەم بابەتەی هەبێت من ناتوانم قسەیەکی یاسایى لەسەر بکەم، ئیتر لەوانەیە بۆچوون هەبێت داوا بكات داخراو بێت یاخود هەبێت نیمچە کراوە، ئیتر جۆرەها بۆچوون هەیە"

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێیوایه‌ ده‌كرێت له‌ دوو حاڵه‌تدا باسى ئه‌و بابه‌ته‌ بكرێت، یه‌كه‌میان كاتێك ده‌ستوور بنووسرێته‌وه‌، دووه‌میان ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ یاساى هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه‌، عه‌باس فاتیح له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، "کاتێك ئەم بابەتە دێتە پێشەوە کە دەستوور بنوسرێتەوە یان یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، ئەو کات دەتوانین قسەی لەسەر بکەین، بەڵام لە ئێستادا ئاوا هەر قسە بکەین و فرێ بدەینە راگەیاندن هیچ بنەمایەکی نابێت".                
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین