گوڵە بۆگەنەكە لە ژێر هەڕەشەی لەناوچوونە رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

زانایان دووپاتیان كردووەتەوە گوڵی رافلیسیا كە بە گەورەترین گوڵ دادەنرێت و بۆنێكی ناخۆشی هەیە، لەژێر هەڕەشەی لەناوچوونە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئەیلوولی 2023  رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردووە زانایان هۆشدارییان داوە كە گوڵی رافلیسیا لەژێر هەڕەشەی لەناوچوونە. ئەو گوڵە كە بۆنێكی ناخۆشی وەك گۆشتی بۆگەنی هەیە، یەكێكە لە گوڵە گەورەكان تیرەی هەندێكیان مەترێك دەبێت و پێنج پەڕەی هەیە و شێوەیەكی جوانیشی هەیە.

زانایان دەڵێن بە هۆی كەمی تۆی ئەو گوڵە و نەمانی دارستانە چڕەكان و بوونیان لەو شوێنانەی كە ناتوانرێت بپارێزرێن، ئەو گوڵانە لەژێر هەڕەشەی لەناوچوونن، 42 جۆر گوڵی رافلیسیا هەیە، لە هەندێك شوێنی وەك ئەندونیسیا و مالیزیا و تایلاند و فيلپین هەیە و بۆ دروستكردنی خواردنەوەی وزەبەخش، چارەسەری تا و ژانی پشت بەكاردەهێنرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین