هەرێمی كوردستان دەیەوێ پەیوەندییەكانی لەگەڵ رووسیا بەهێزتر بكات
نوچهنێت
سەفین دزەیی سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی دووپاتی كردووەتەوە، هەرێمی كوردستان لە ئاستی پەیوەندییەكانی لەگەڵ رووسیا رازییە، بەڵام دەیەوێ هێشتا پەیوەندییەكە بەهێزتر بكات.
ئەمڕۆ شەممە 23ی ئەیلوولی 2023 ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی لێدوانەكەی سەفین دزەیی بڵاوكردووەتەوە كە دەڵێ، "پەیوەندی نێوان كوردستان و رووسیا خەسڵەتێكی مێژوویی هەیە و بۆ چەندان سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. لە كەشی سیاسی ئێستایش پەیوەندییەكی باش و جێگریمان هەیە، كونسوڵی گشتی رووسیا لە هەرێمە و وەزیرانی دەرەوە و بەرپرسانی باڵای رووس سەردانیان كردووین، ئێمە لە ئاستی ئەم هاوكارییە رازین، بەڵام هەمشە دەرفەتێك بۆ فراوانكردنی هەیە".
سەفین دزەیی باس لەوەش دەكات، ئەگەر كێشەكانی هەولێر و بەغدا لەبارەی بودجە و وزە چارەسەر بكرێن، ئەوا هەولێر خوازیارە كۆمپانیاكانی رووسیا وەك رابردوو لە هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن.
پێشتر چەندان كۆمپانیای رووسی لە هەرێمی كوردستان كاریان كردووە و رووسیا هەمیشە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەبووە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment