ئەشواق جاف: بەغدا سیاسەتى برسیکردن بەرامبەر خەڵکى کوردستان پەیڕەو دەکات
نوچەنێت:
ڕۆژى شەممە (23/ئەیلوول/2023) ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و بەرپرسی لقی (5)ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و ئەندامى پێشووى پەرلەمانى عێراق بە کوردستان 24ى ڕایگەیاند، فشارەکانى بەغدا بۆ سەر هەرێم پەیوەندی بە عەقڵیەتی ئیدارەدانی دەوڵەتی عێراقەوە هەیە، کە تائێستا باوەڕیان بە مافەکانی میللەتی کورد نییە، راستە لە دەستووری عێراق ئاماژە بە مافی گەلی کورد کراوە، بەڵام لە راستیدا کاری پێ نەکراوە.
ئەو ئەندامەى پێشووى پەرلەمانى عێراق لەبارەى نەناردنى شایستە داراییەکانى هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەڵێت، بۆ ئەوە بوو کە متمانەی خەڵکی کوردستان بە دەست بهێنن، بەڵام خەڵکی کوردستان بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پشتیوانیان لە حکومەتی هەرێم کرد و شکستیان بە پلانەکان هێنا.
ئەشواق جاف زیاترى ڕوونیدەکاتەوە و داواى هەڵوێست لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، کە دەتوانن ناڕاستەوخۆ کاریگەریان هەبێت لەسەر سیاسەتی عێراق، نابێ تەماشاکار بێت لە برسیکردنی خەڵکی کوردستان، ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت هەوڵە بۆ برسیکردنی خەڵکی کوردستان و شکاندنی شکۆی هەرێمی کوردستان، کە ئەمە قبوڵ ناکرێت.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment