سەرۆكی حكومەت پیرۆزبایی لە سەرۆك و سەركردایەتی نوێی یەكێتی دەكات کوردستانی

نوچەنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەبۆنەوەی كۆتاییهاتنی كارەكانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە پەیامێكدا پیرۆبایی لە سەرۆك و سەركردایەتی نوێی ئەو حزبە دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە (سێی/تشرینی یەكەم/2023) سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێكی ئاراستەی سەرۆك و سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كرد، لە بەشێكی پەیامەكەی دەڵێت، “بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم."

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی:

بەڕێزان سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و دەستنیشانکردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.

هیوادارم قۆناغێکی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتمان دەست پێ بکەن و هەنگاوەکانتان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستکەوتەکان و پاراستنی نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاکانی خاک و خەڵکی کوردستان چڕتر بکەن و هەروەها هەماهەنگی و پشتیوانیتان بو جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی حکومەت زیاتر بکەن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/10/3

 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین