بە تەمەنترین عێراقی لە 140 ساڵی كۆچی دوایی كرد رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

ژنێكی ناسرییە كە لە دایكبووی ساڵی 1885، شەوی رابردوو بە نەخۆشی لە قەزای ئیسلاحی رۆژهەڵاتی ناسڕییە كۆچی دوایی كرد، هەرچەندە ناوی لە فەرهەنگی گێنس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمارنەكراوە، بەڵام بەگوێرەی بەڵگە فەرمییەكان بە تەمەنترین كەسە لە جیهاندا.

ماڵپەڕە عێراقییەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجی تشرینی یەكەمی 2023 بڵاویان كردووەتەوە، شەوی رابردوو لە قەزای ئیسلاحی سەربە شاری زیقار"ناسرییە" ژنێكی بەساڵاچوو كۆچی دوایی كردووە، كە بە تەمەنترین كەس دادەنرێت لە عێراق و جیهاندا.

بەگوێرەی بەڵگە فەرمییەكانی حكومەتی عێراق "مەدلوە منهل محەمەد" ناسراو بە "مەدلولە" لە ساڵی 1885 لە باشووری عێراق لە دایكبووە، سێ‌ جار شووی كردووە، لە هەر سێ‌ هاوسەرگیری تەنیا یەك كوڕی هەبووە، كە لە ساڵانی رابردوو لە شەڕەكانی عێراق كۆچی دوایی كردووە.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین