دواى چەندین ساڵ لە ئەنجامدانى رێفراندۆم لێپێچینەوە لە کارمەندانى پۆلیسى کەرکووک دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى کەرکووک بەهۆى بەشداریکردنى ژمارەیەک لە کارمەدانى پۆلیسى کەرکووک لە رێفراندۆمى سەربەخۆى هەرێمى کوردستان رێکارى لپێچینەوەى لەگەڵیان گرتۆتەبەر.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، لە (2017) هەرێمى کوردستان رێفراندۆمى سەربەخۆیى لە هەرێمى کوردستان ئەنجامدا، کە (92%) هاووڵاتییانى باشوورى کوردستان بە بەڵێ دەنگیان بە سەربەخۆیى دا.

رائید عامر نووری گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک لێپێچینەوە لەگەڵ کارمەندە کوردەکانى پۆلیسی کەرکووک گرتووەتەبەر بەهۆى بەشداریکردنى ئەو کارمەندانە لە رێفراندۆمى سەربەخۆىى کوردستان.

ئەو کارمەندانەى پۆلیسى کەرکووک ئەفسەرى کوردیشى تێدا و هۆکارەکەشى تەنها بەشدارییکردنیانە لە رێفراندۆمەکەى (2017)، هەروەک وەک گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەرکووکیش دەڵێت، ئەو لێپپێچینەوانە پەیوەندییان بە بەشداریکردنی ئەو ئەفسەرانەوە لە گشتپرسییەکەدا هەیە، بەڵام ژمارەی ئەو کارمەندانە بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرا ناکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین