موچەی مانگی نۆی لیوا هاوبەشەكانى وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
نوچەنێت
وەزارەتى پێشمەرگەى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە راگەيێندراوێكدا ئاشكراى كرد، بەيانى موچەى ليوا هاوبەشەكان دابەشدەكەن.
ئەمڕۆ يەكشەممە (هەشتى/ تشرينى يەكەم/ 2023) وەزارەتى پێشمەرگە راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە، لە راگەيێندراوەكە هاتووە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
سەبارەت بە رێكارەكانيش لە راگەيێندراوەكەى وەزارەتى پێشمەرگە هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی دووشەممە 9٩ی ئۆکتۆبەری 2023، موچەی مانگی 9ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
حكومەمەتى ئەمەريكا مانگانە بڕى (20 تا 25) مليۆن دۆلارى بۆ وەزارەتى پێشمەرگە تەرخانكردووە، كە تايبەتە بە ليوا هاوبەشەكانى هێزى پێمەرگەى كوردستان، كە ژمارەى ليواكان تا ئێستا (28) ليوايە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment