لەم هەفتەیە وەزیرى دەرەوەى ئیسپانیا دەگاتە هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو وەزیرى دەرەوەى ئیسپانیا سەردانى هەرێمى کوردستان بکات و لەگەڵ نێچێرڤان بارزانى کۆببێتەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى وەزارەتى دەرەوەى ئیسپانیا، لە (13-4-2021) ئارانچا گۆنزالێس وەزیرى دەرەوەى ئیسپانیا سەردانى عێراق دەکات و دواتریش دەگاتە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان.

هەروەها ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئیسپانیا ئەوەشى روونکردۆتەوە، ڕۆژى دووشەممە (12) مانگ ئارانچا گۆنزالێس، سەرەتا سەردانى بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى کۆببێتەوە.

دواى کۆبوونەوەى وەزیرى دەرەوەى ئیسپانیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، وا بڕیارە دواتر سەردانى بنکەى سەربازى ئەمەریکا و کارمەندانى ئیسپانیا لە هەولێر بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین