سەرۆكى هەرێمى كوردستان پێشوازى لە عەمار حەكيم دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى لە عەمار حەكيم سەرۆكى رەوتى حكيمەى نيشتيمانى و شاندێكى ياوەرى كرد، لە ديدارێكدا گفتوگۆيان لەسەر چارەسەر كێشەكانى نێوان هەولێر و بەغدا كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (10/تشرينى يەكەم/2023) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌يد عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ی نیشتمانی‌ و شاندێكى ياوه‌رى، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى ڕيككه‌وتنه‌ سياسييه‌كان به‌ پێويست و گرنگ زانى.

لە بەشێكى ديكەى ديدارەكەدا جه‌ختيان له‌ كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌شى لايه‌نه‌كان بۆ پاراستنى سه‌قامگيريى سياسى له‌ وڵات كرده‌وه‌.

هەر لەو ديدارەدارەدا گفتوگۆيان لەسەر دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین