سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی ئەمەریكی كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەکات و جەخت لە چارەسەرکردنى کێشە سیاسی و ئابوورییەکانى عێراق دەکاتەوە.

ڕۆژى چوارشەممە (11/تشرینى یەکەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەیەكدا دوایین "پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا" خرانە بەر باس.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختی كردەوە كە "چارەسەری بنەڕەتیی كێشەكانی عێراق بە گشتی و سەقامگیریی سیاسی و ئابووریی عێراق، چەسپاندن و جێبەجێكردنی دروستی سیستمی فیدراڵییه‌" و شاندی میوانیش هاوڕای سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بوون.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە شاندەکەى وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، "پشتگریی خۆیان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو ڕوویەكەوە بەتایبەت لە چارەسەری كێشە سیاسی و ئابوورییه‌كانی نێوان هەردوولا و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەمەریكی تا لە عێراق و هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن، دووپات كردەوە."

هەروەها دەشڵێت، "پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی ئەمەریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش"، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین