رێکارەکانی ناونووسین بۆ فەریزەی حەج لەھەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان، چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆڕمی حەج کرد دەخاتەڕوو و دەشڵێت، بۆ ھەر فۆرمێک (25) ھەزار دینار لە ھاووڵاتییان وەردەگیرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە (12/تشرینی یەکەم/2023) شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەکات و ھەر ھاووڵاتییەک دەبێ لە شارەکەی خۆی فۆڕم پڕبکاتەوە.

شێخ نیاز نەقشبەندی سەبارەت بە چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ئاماژە بەوە دەکات، ھاووڵاتییەک دەبێت (25) ھەزار بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدات، نابێ لە یەک شوێن زیاتر پڕی بکاتەوە، ئەگەر ناوی لەتیروپشک دەرنەچوو، پارەکەی بۆ ناگەڕێندرێتەوە.

ھاوکات زیاتر روونیکردەوە و گوتیشی، ھەر کەسێک زیاتر لە فۆڕمێک پڕ بکاتەوە ناوی ناچێتە ناو تیروپشک، ئەمسالیش بەشێک لە حاجیانی کوردستان دەتوانن لە ڕێگەی وشکانی بچنە سعوودیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین