وەزارەتى بەرگریی هۆڵندا هۆکارى بەرەوپێشوەنەچوونى چاکسازییەکانى هێزەکانى پێشمەرگە دەخاتەڕوو کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى بەرگریی هۆڵندا دەڵێت، جگە لە دۆخى سیاسى، پرسى ئابووریى و کۆمەڵایەتییەش کاریگەریی لەسەر پرۆسەى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە دروستکردووە.

ڕۆژى شەممە (14/تشرینى یەکەم/2023) ئەلێکس کرانێنبێرگ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی هۆڵندا لەبارەى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ڕایگەیاند، چەندین هۆکار  کاریگەرییان لەسەر پرۆسەى چاکسازییەکانی هێزى پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان وەکو دۆخی زەحمەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی، رادەی توانای خۆگونجاندنی دامودەزگە کوردییەکان و پێشهاتە جیۆسیاسییەکانی ناوچەکە، ئەمانە وایکردووە پڕۆسەکە زەحمەت بێت.

ئەلێکس کرانێنبێرگ  سەبارەت بە ئەرکى هێزەکانى هۆڵندا دەشڵێت، هێزە هۆڵەندییەکان مەشق و راهێنانیان بە هێزە کوردی و عێراقییەکان کردووە بۆ ئەوەی شەڕی داعش بکەن. ئەم ئەرکە لە راهێنانی شەڕی پیادەوە دەستیپێکرد و دواتر گۆڕا بۆ راهێنانی سەرکردایەتی و راهێنانی راهێنەرە عێراقی و کوردییەکان. بۆ ساڵانی 2024 و 2025، ئێمە بەردەوام دەبین.

سەبارەت بە پرۆسەى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە وتەبێژى وەزارەتى بەرگریی هۆڵندا گوتیشى، بەرەوپێشچوونی هەنگاو بە هەنگاو هەیە لە پەرەپێدانی هەندێ توانای دیاریکراو. چاکسازیی کەرتی ئەمنی هێشتاش پڕۆسەیەکی زەحمەتە کە  پێویستی بە وەبەرهێنانی درێژخایەن و بەردەوامبوون بۆ بەدەستهێنانی ئەنجام هەیە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین