یەكێتی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هەڵبژارد کوردستانی

نوچەنێت

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا (12) بەرپرسی مەکتەبەکانی هەڵبژارد، بەپێی هەڵبژاردنەکە یەکێتی وەزیری ژینگەی لە کابینەی سوودانیی بە لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی لە بەغدا هەڵبژێردرا، دوو بەرپرسی بۆ مەکتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی دیاریکرد.

ئەمرۆ یەکشەممە (15/تشرینی یەكەم/ 2023)  مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووەم کۆبوونەوەی دوای کۆنگرەی پێنجەمی کرد، لە کۆبوونەوەکە (12) کەسی بۆ بەرپرسی مەکتەبەکانی ئەو حیزبە دیاریکرد. 

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەکەوكە راگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دووەمی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەم کۆبوونەوەیە ئەرکەکانی بەسەر مەکتەبی سیاسیی دابەشکرد، لە کۆبوونەوەی رابردوودا لیژنەیەکمان پێکهێنابوو بۆ ئەوەی پێداچوونەوەیەک بە بەرپرسی مەڵەبەندەکان و مەکتەبەکان دا بکات.

سەبارەت بە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبەكانی یەكێتی سەعدی پیرە رایگەیاند لێپرسراوی مەکتەبەکان و بەمشێوەیە هەڵبژێردران:

1- سەرکەوت زەکی - لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن

2- عیماد ئەحمەد - لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری

3- قوباد جەلال تاڵەبانی - لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال

4- دەرباز کۆسرەت رەسوڵ- لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان

5- بڵێسە جەبار فەرمان- لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان

6- نزار ئامێدی – لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە بەغدا

7- بورهانی سەعید سۆفی- لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان

8- شێخ ئەحمەد حەمەکەریم، لێپرسراوی دامەزراوەی داهات، شوان قادر، لێپرسراوی دامەزراوەی خەرجی لە مەکتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی

9- د.یوسف گۆران، لێپرسراوی مەکتەبی دیراساتی گشتی

10- تەلار لەتیف، لێپرسراوی مەکتەبی کاروباری یاسایی

11- شاڵاو شێخ سەڵاح، لێپرسراوی مەکتەبی سەرۆکی یەکێتی

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنی بەرپرسی مەڵبەندەکانی یەکێتیشەوە رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو لێکۆڵینەوە لەسەر مەسەلەی مەڵبەندەکان دەکرێت، ئەویش بەشێوەی کۆبەندی دەکرێت و هەر مەڵبەندە و خەڵکی خۆی بۆ دادەنرێت."ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە "یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆدەبێتەوە، تاوەکو ئەرکەکانی خۆمان دابەش نەکەین و نەزانین کێ ئیشی چییە ناردنی شاند بۆ هەر لایەک کاری پێشوەختە. سەرەتا با هەوڵی ئەوە بدەین جارێک ئەرکەکان بەسەر هەڤاڵانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی دابەشبکەین، ئەو کاتە مەسەلەی دانانی خشتەیەک بۆ سەردانکردنی لایەنە سیاسییەکان کارێکی ئاسانە."پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، 9-10-2023 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هەڵبژارد، کە بەشێکیان نوێن، بەپێی ئەو لیستەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە ئەم سەرکردانەی یەکێتی بوونە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:

ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسیی:

- شاڵاو کۆسرەت رەسووڵ- دەرباز کۆسرەت رەسووڵ

- قوباد تاڵەبانی- رەفعەت عەبدوڵڵا

- شاڵاو عەلی عەسکەری

- ئاسۆ مامەند

- جوان ئیحسان

- تەلار لەتیف

- شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

- نزار ئامێدی

- بورهان سەعید سۆفی

- عیماد ئەحمەد

- شێخ ئەحمەد حەمەکەریم

- هاوڕێ شێخ دارۆ

هەروەها پێنج ئەندامی سەرکردایەتیش کە بریتین لە هەریەک لە "سەرکەوت زەکی، رزگار حاجی حەمە، شوان قادر، د. رێواز فایەق، د.یوسف گۆران" بە ئەندامانی یەدەگی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی هەڵبژێردران.

رۆژی 27-09-2023 کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیپێکرد و رۆژی 1ی ئەم مانگەش پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە پەسند کرا.لە کۆنگرەکەدا جەعفەر شێخ مستەفا، وەکو سکرتێری ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی هەڵبژێردرا. پێشتر کۆسرەت رەسووڵ عەلی بە ناونیشانی سەرۆک ئەو پۆستەی هەبوو. حاجی مەسیفیش بە سکرتێری ئەنجوومەنی پشتیوانیی یەكێتی دەستنیشانکرا کە ئەنجوومەنەکە لە 100 ئەندام پێكدێت و ئەندامەكانی لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەوە دەستنیشان دەكرێن.رۆژی یەکشەممە 08-10-2023 ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی یەکەم کۆبوونەوەی کرد، تێیدا لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی پێنجەمی حیزبەکە ئامادەبوو و باسی لە کارەکانی کۆنگرە کرد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین