کۆنسوڵى گشتیى چین لەهەولێر ستایشى پێشکەوتنەکانى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆنسوڵی گشتیی نوێی چین لە هەولێر کۆبوونەوە و کۆنسولە نوێیەکەى چین ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ڕۆژى دووشەممە (16/تشرینى یەکەم/2023) حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لیو جیون، کۆنسوڵی گشتیی نوێی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى حکومەتى هەرێم، مەسرور بارزانى هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنسوڵى گشتیى نوێى چین لە هەرێمى کوردستان خواست و دەشڵێت، لەلای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی چین، وێڕای "ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکیی و پڕۆژەکانییان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە بوارەکانی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و خوێندن و ژینگەپارێزیدا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین