لەکۆیە ئۆتۆمبێلێک بە درۆن کرایە ئامانج قوربانى هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

ئۆتۆمبێلێک کە چوارسەرنشینى هەڵگرتبوو، لە سنوورى قەزاى کۆیە بەدرۆن کرایە ئامانج، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی كۆیه‌ دەڵێت، یەک لەسەرنشینەکان گیانى لەدەستداوە.

ڕۆژى سێشەممە (17/تشرینى یەکەم/2023) كامه‌ران شێخانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه‌ راگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێك له‌ بناری هه‌یبه‌ت سووڵتان بەدرۆن بۆردوومانکرا، کە چوار كه‌سی تێدا بووه‌، پیاوێك و سێ ژن، دووانیان بریندار بوون، یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

بەپێى وتەى بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، کوژراوەکە و ئافرەتەکانی دیکەش سەربە کەمپی مەخموورن و له‌وێ نیشته‌جێن.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک گوندى کانی کەند سەربە قەزای کۆیە لە دیوی هەیبەت سوڵتان بەنیازبوونە بگەڕێنەوە کەمپی مەخموور.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین