سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى پاكستان دەكات کوردستانی

نوچەنێت:

به‌ڕێز باڵیۆزى پاكستان لەعێراق بۆ ماڵئاوایی و کۆتاییهانى ئەرکەکەى سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات و جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و پاکستان دەکاتەوە.

ڕۆژى دووشەممە (23/تشرینى یەکەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایى و كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق، پێشوازى له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى، باڵیۆزى پاكستان كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به‌ باڵیۆزى پاكستان كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى پاكستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست."

لاى خۆیه‌وه‌،  باڵیۆزى پاكستان، "وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كانى، هیواى به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خواست."

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، باس له‌ دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین