سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و شێخ جه‌مال ئه‌لزارى دۆخى سیاسیى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ئه‌میندارى گشتیى هاوپه‌یمانیى پێشكه‌وتنى نیشتمانیى عێراقى لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لە پێویستیى پاراستنى ئارامى و سەقامیگریی لە عێراق دەکەنەوە.

ڕۆژى دووشەممە (23/تشرینى یەکەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌میندارى گشتیى هاوپه‌یمانیى پێشكه‌وتنى نیشتمانیى عێراقى كرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، "په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و دوایین پێشهات و په‌رەسه‌ندنه‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان" تاوتوێ كرا.

هەروەها دەشڵێت، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و هه‌وڵدان بۆ ڕێگرى له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزییه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ عێراق نه‌خزێته‌ ناو كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌ هه‌رێمییه‌كانه‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین