سەرۆك نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشی لە بنەماڵەى شەهیدانی قەرەچووخ دەكات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا هاوخەمى و سەرەخۆشى خۆى بە بنەماڵەى هەردوو شەهیدەکەى چیاى قەرەچووخ دەگەیێنێت و هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

ڕۆژى سێشەممە (24/تشرینى یەکەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خانەوادەی هەردوو شەهید "قەهار جەوهەر قەهار و هاوڕێ جەوهەر ڕەحمان كە ڕۆژی یەكشەممە لە چیای قەرەچووخ لە سنووری مەخموور شەهید بوون."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، بۆ هەردوو بنەماڵە "پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی پێشكەش بە خانەوادەی هەردوو شەهید و كەسوكاریان كرد و هاوسۆزی و هاوخەمی لەگەڵیاندا دەربڕی.گ

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆك نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست خوای مەزن گیانی شەهیدان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت. لای خۆیانەوە خانەوادەی هەردوو شەهید، سوپاس و پێزانینیی خۆیان و كەسوكاریان بۆ پەیوەندی و هاوخەمی و هاوسۆزیی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپات کرده‌وه‌."

هەر دواى شەڕەکەى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق، محەمەد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیژنەیەکى باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەى چیاى قەرەچووخ پێکهێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین