بەرێوەبەرایەتی حەج وعومڕەی ھەرێم وادەی کۆتایی ھاتنی ناونووسینی حاجیان ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی ھەرێمی کوردستان وادەی کۆتاییھاتنی فۆڕمی حاجیان ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، پڕۆسەکە زۆر بە سەرکەوتووی بەڕێوەچووە.

ڕۆژی سێشەممە (24/تشرینی یەکەم/2023) بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە 26/10/2023 دوارۆژی تۆمارکردنی فۆرمی حاجیانە، پرۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی حاجیان زۆر بە سەرکەوتوویی بەرێوەچووە."

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی ھەرێمی کوردستان، ئاگاداری ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە لە رۆژی پێنج شەممە کۆتارۆژی پڕکردنەوەی فۆرمی حاجیان دەبێت.

ھاوکات لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، "ئەمساڵ رێککارەکانی حەج کردن لە سعوودیە پێشخراوە و ھەموو وڵاتان ئاگەدار کراونەتەوە کە دەبێت بەر لە ساڵی 2024 رێککارەکان تەواو بکەن."

ھەروەھا دەشڵێت، "بۆیە دوای کۆتایی ھاتنی پرۆسەی ناونووسین بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی رێکخستنی ناوەکان و ئامادەکردنیان بۆ تیروپشک دەبێت بۆیە لێرەوە داوا لە ھەموو ھاووڵاتیان دەکەین ئەوانەی تاوەکوو ئێستا ناویان تۆمارنەکردووە تاوەکوو رۆژی پێنج شەممە سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆییەکان بکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین