پارتی و گۆڕان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن و دوای کۆبوونەوەیان لە ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەشدا دەڵێن، کۆکین لەسەر باشترکردنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان.

ڕۆژی سێشەممە (24/تشرینی یەکەم/2023) شاندێکی گۆڕان و پارتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە، لە ڕاگەیێندراوی ھاوبەشی ھەردوو لایەن ھاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ھەستیاری ناوچەکە بە گشتی و عێراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا".

ھەروەھا ڕاگەیێندراوە ھاوبەشەکەی پارتی و گۆڕان دەڵێت، "ھەردوولا کۆکبوون بۆ کۆکردنەوەی ھەموو ھێز و تواناکان بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و دانانی ستراتیژیەتی ھاوبەشی نیشتمانی ھێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ ھەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی قۆناغەکە".

بەپێی بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، "بارودۆخی ھەستیاری ناوچەکە بەگشتی و عێراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. ھەردوولا کۆکبوون بۆ کۆکردنەوەی ھەموو ھێز و تواناکان بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و دانانی ستراتیژییەتی ھاوبەشی نیشتمانی ھێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی قۆناخەکە." 

جێگەی ئاماژەپێدانە، شاندی بزووتنەوەی گۆڕان لە عومەر سەید عەلی، مستەفا سەید قادر، ئاسۆ رەحیم، کاردۆ محەممەد، دلێر عەبدولخالق و بەختیار ئەولی پێکھاتبوو و، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانیش پێکھاتبوو لە فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، ھوشیار زێباری، مەحموود محەممەد، جەعفەر ئیمێنکی و پشتیوان سادق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین