سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی چین دەکات کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی چین دەکات و لە کۆبوونەوەیەکدا ھەردوو جەخت لە برەودان بە (24/تشرینی یەکەم/2023) سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ لیۆ جیۆن کۆنسوڵی گشتیی نوێی چین کۆبووەوە و "پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لێکرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، ھەروەھا ھەموو پشتیوانییەکی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی"، دووپات کردەوە.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی چین، "باسیان لە پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد و جەختیان لە ئامادەیی و خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان و فراوانکردنی بوارەکانی ھاریکاریی ھاوبەش کردەوە."

ھەروەھا لەڕاگەیێندراوەکەدا ھاتووە، کۆنسولی گشتیی چین ئاماژەی بە پلانی داھاتوویان کرد "بۆ کردنەوەی بەشی خزمەتگوزاریی ڤیزا و دروستکردنی بینای کۆنسوڵخانەیان لە ھەولێر."

دەشڵێت، تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەگشتی، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین