سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌خت له‌ مافی‌ پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى کاروبارى پێکهاتەکان سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا دووپات لە پاراستنى مافى پێکهاتەکان کرایەوە.

ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ (24/تشرینى یەکەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئایدن مه‌عرووف وه‌زیرى كاروبارى پێكهاته‌كان له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، له‌ کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى "دۆخى پێكهاته‌كان و مافه‌كانیان له‌ هه‌رێمى كوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌. له‌مباره‌وه‌ به‌ڕێز ئایدن مه‌عرووف پوخته‌یه‌كى دەربارەی چه‌ند لایه‌نێكى په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆخى پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان و ئاماده‌یى و ڕۆڵیان له‌ ژیانى سیاسى و كارگێڕیى وڵاتدا‌"، خسته‌ ڕوو.

هەروەها سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ئاماژه‌دان به‌ "پێویستیى پاراستنى مافى پێكهاته‌كان و فراوانكردن و بره‌ودانى به‌رده‌وام به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یی"، هاوكات جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌میشه‌ به‌ وڵاتى هه‌مووان و لانه‌یه‌كى ئارام بۆ ته‌واوى پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى دەمێنێته‌وه‌ و به‌ هه‌موو شێوەیه‌ك پارێزگارى له مۆزاییكى ئایین و نه‌ته‌وه‌کان ده‌كات."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین