مەسرور بارزانى: پێویستە حکومەتی فیدراڵی شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى لەگەڵ باڵیۆزى فەرەنسا لە عێراق کۆبووەوە و هەردوولا دۆخى سیاسى عێراق و دابینکردنى شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان لەلایەن عێراقەوە تاوتوێ کرد.

ڕۆژى شەممە (28/تشرینى یەکەم/2023)، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ئێریك شۆڤالیێ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق کرد.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین "گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە" تاوتوێ کرا.

هاوکات ڕاگەییندراوەکە ئاماژە بەوە دەکا، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە "تایبەت بوو بە پێویستیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم، بە داتا و زانیاری وردەوە، روونکردنەوەی پێویستیان پێشکەشی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کردووە و پێویستە حکومەتی فیدراڵیش، شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت، چونکە ناکرێت چیتر مافی مووچەخۆرانی هەرێم پێشێل بکرێت."

هەروەها دەشڵێت، گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنی نێردە دیپلوماتییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین