سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى شه‌هيد موقه‌ده‌م پووشۆ ده‌كات
نوچەنێت
سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی لیوا موقه‌ده‌م پووشۆ، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد كه له چياى قه‌ره‌چووخ بريندار بووبوو و له ئه‌نجامی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی گيانى له‌ده‌ستدا.
ئەمڕۆ یەكشەممە (29/تشرینی یەكەم/ 2023) سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيد موقه‌ده‌م پووشۆ ده‌ربڕى و قوربانیدانی خانه‌واده‌ی شه‌هید كه چه‌ندین شه‌هیدی دیكه‌یان له‌پێناو ڕزگاریی كوردستاندا به‌خشیوه به‌رز نرخاند و هيواى خواست يهزدانى مه‌زن گيانى شه‌هید به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيانه‌وه خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى شه‌هيد موقه‌ده‌م پووشۆ، سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌ندی و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میی به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment