کەشناسى هەرێم: باران دەبارێ و هەورکە بروسکەى لەگەڵە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى ڕاگەیاند و پێشبینى دەکات باران بارین زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بگرێتەوە.

ڕۆژى پێنجشەممە (تشرینى دووەم/2023) کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی پروشکە باران لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم کەهەندێ جار بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، رێژەی دابارین لەناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی.

سەبارەت کەشوهەواى سبەى هەینى ئاماژە بەوەدەکات، لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریایی سوور لەسەر هەرێم، ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى نمە باران کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم وە لەناوچە شاخاوویەکان کاریگەری زیاتر دەبێت، هەندێ کات بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ. لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت.

کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات سبەى هەینى بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی  بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 28 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى

دهۆک : 24 پلەى سیلیزى

کەرکوک :28 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 25 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 16 پلەى سیلیزى

سۆران : 26 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 29 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین