سێشەممە پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە کوردستانی

نوجەنێت

عيماد ئەحمەد، بەرپرسى مەکتەبى راگەیاندن و هۆشیارى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند، مەکتەبى سیاسى پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژى سێشەممە لە پیرمام کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (پێنج/تشرينى دووەم/2023) بەرپرسى مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی سێشەممە، (11/7/ 2023) هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەزای پیرمام کۆدەبنەوە.

دەربارەى شاندى هەردوولاش عیماد ئەحمەد گوتی، "نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی پارتی، هەروەها بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن."

 کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەدا، پارتی و یەکێتی باسی پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و بودجەی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەردوولا تاوتوێ بکەن.

پێشتریش سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی ئێلیزێی فەرەنسا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆدەبینەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین