پارتى و یەکێتى لەسەر ئاستێکى باڵا کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ئەمڕۆ لەسەر ئاستى باڵا لەپیرمام کۆدەبنەوە، پرسى هەڵبژاردن و کێشەى مووچەى فەرمانبەران تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوە دەبێت.

ڕۆژى سێشەممە (حەوتى تشرینى دووەم/2023) پارتى بە سەرۆکایەتیى نێچیرڤان بارزانى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى و مەسرور بارزانى، جێگرى دووەمى سەرۆکى پارتى لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتى کۆدەبنەوە.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەرووداوى ڕاگەیاند، پێکهاتەی شاندی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی حکومی و حیزبییە و توانای بڕیاردانیان هەیە بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ سەرووی خۆیان و بەرپرسی حکومی هەردوولاش بەشدارن، چونکە بەشێکی بابەتەکان پەیوەستە بە حکومەتەوە کەواتە هەردوولا دەتوانن دانوستاندنێکی جدی بکەن.

دوێنێ دووشەممە (شەشى تشرینى دووەم/2023) سەعدى ئەحمەد پیرە، وتەبێژى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى لەبارەى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتییەوە هەیە، هەروەها پرسی هەڵبژاردن و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران و کێشە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی و فیدراڵی لە کۆبوونەوەکەی سبەی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین