جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ یەکێتى بەردەوام دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى دیموکراتى لەبارەى کۆبوونەوەکانى پارتى و یەکێتى ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکى باشمان لەگەڵ یەکێتى هەبوو، بڕیارە ئەم کۆبوونەوانەش بەردەوام بن."

ئێوارەى ڕۆژى سێشەممە (حەوتى تشرینى دووەم/2023) نێچیرڤان بارزانى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا دواى کۆبوونەوەى شاندى پارتى و یەکێتى ڕایگەیاند، ڕایگەیێندراوێکى هاوبەش لە دواى کۆبوونەوەکەمان دەرچووە، "بەدڵنیایەوە ئەو کۆبوونەوانە بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەى هەردوولامان بگەینە تێگەیشتنێکى هاوبەش لە پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى."

سەبارەت هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە کاتی خۆیدا، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان گوتى، ئێمە وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنیان دیاریکردووە و هیوادارن لە وادەی خۆیدا بکرێت.

نێچیرڤان بارزانى، کە سەرۆکى هەرێمى کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستانە، لەبارەى هێرشە درۆنییەکانى سەر هێزەکانى هاوپەیمانان لە هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوەکرد "داواکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەیە کە نابێت رێگەبدرێت ئەو هێزانەی لە دەرەوەی یاسان کێشە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دروست بکەن."

هەروەها دووپاتى کردەوە، "ئەو کارانە نە هاوکاریی عێراق دەکات، نە دروستە ئەنجام بدرێن و بەرژەوەندییش لەوەدا نییە کە عێراق بچێتە نێو ئەو کێشانەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین