هاتووچۆى هەولێر: هەر ئۆتۆمبێلێک دووکەڵ بکات دەستى بەسەردا دەگیرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر ئاگادارى شۆفێران دەکاتەوە، لە ماوەى (10) ڕۆژى داهاتوو هەر ئۆتۆمبێلێک دووکەڵ بکات دەستبەرسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.

ڕۆژى پێنجشەممە (نۆى تشرینى دووەم/2023) بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بەمەبەستی پاک ڕاگرتنی ژینگەی شارو دابینکردنی مەرجەکانی توندوتۆڵی لەئوتومبێلەکان بەگشتی وبارهەڵگرەکان بەتایبەتی،سەرجەم شوفێران وخاوەنی ئوتومبێلە بەڕێزەکان ئاگاداردەکەینەوە، کەوا نابێت ئوتومبێلەکانیان دوکەڵبکەن وەگازی ژەهراوی دەربکەن."

هاتووچۆى هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، "لە سەریانە لەبەرواری (9-11-2023) تاوەکو (20-11-2023) ئۆتۆمبێلەکانیان چاکبکەنەوە، لەگەڵ تەواوبوونی ئەو ماوەیە هەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگاوبانەکان ببینرێت ودوکەڵ بکات وگازی ژەهراوی دەربکات،ڕاستەوخۆلەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوئەفسەروکارمەندانەوە دەستی بەسەردادەگیرێت."

هەروەها دەشڵێت، "خاوەنەکەی ناچار دەکرێت بەچاکردنەوەی، وە بەپێچەوانەوە ئۆتۆمبێلەکە لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن دەمێنێتەوە تاکو چاکی دەکاتەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین