سەرۆكى هەرێمى كوردستان پيرۆزبايى لە خەڵكى سلێمانى دەكات
سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە ساڵيادى بونيادنانى شارى سلێمانى پەيامێكى بڵاوكردەوە، لە پەيامەكەى دەڵێت، "گەرمترین پیرۆزبایی لە خهڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم."
ئەمڕۆ سێشەممە (14/تشرينى دووەم/ 2023) بەبۆنەى (239) هەمين ساڵيادى بونيادنانى شارى سلێمانى، پايتەختى رۆشنبيرى كوردستان سەرۆكى هەرێمى كوردستان پەيامێكى بڵاوكردەوە، لە بەشێكى ئەو پەيامەى هاتووە، " سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو بووە و ڕۆڵ و پێگەیەكی كاریگەر و دیاری هەبووە لە خەبات و قوربانیدان بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلەكەمان."
دەقى پەيامى سەرۆكى هەرێمى كوردستان
بە بۆنەی 239هەمین ساڵیادی بنیاتنانی پایتەختی ڕۆشنبیریی كوردستان، شاری سلێمانیی ئازیزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خهڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم.
سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو بووە و ڕۆڵ و پێگەیەكی كاریگەر و دیاری هەبووە لە خەبات و قوربانیدان بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلەكەمان.
بە ئومێدی ئاوەدانی و گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام بۆ سلێمانی و سەرجەم شارەكانی دیكەی كوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment