سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى تیمێكى باڵاى یووئێن كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە سه‌رۆكى تیمێكى باڵاى یووئێن دەکات و هه‌وڵ و كاره‌كانى یوونامى لە دواى پرۆسه‌ى ئازادى، بۆ سەقامگیری و بەرەوپێشبردمى دیموکراسى بە گرنگ ناودەبات.

ڕۆژى چوارشەممە (15/تشرینى دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ڤۆلكه‌ر پێرسێس سه‌رۆكى تیمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتیژى به‌ ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا له‌ عێراق (یوونامى) كرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بیروڕایان "ده‌رباره‌ى ئه‌رك و سه‌ردانى به‌ڕێز پێرسێس بۆ عێراق و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق گۆڕییه‌وه‌ و تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانى تیمى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان."

هەروەها سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى "وێڕاى سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵ و پشتگیریى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى له‌ عێراق و هاوكارییه‌كانى له‌ بوار و قۆناغه‌ جیاكاندا، ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵ و كاره‌كانى یوونامى كرد كه‌ دواى پرۆسه‌ى ئازادى، یارمه‌تیى عێراقى داوه‌ بۆ سه‌قامگیرى و به‌ره‌وپێشبردنى دیموكراسى و باشكردنى كارى دامه‌زراوه‌كان."

پێرسێس، دید و بۆچوونه‌كانى ده‌رباره‌ى ئه‌ركى یوونامى له‌ عێراق و داواكاریى عێراق بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا خسته‌ ڕوو، هه‌روه‌ها "سوپاسى سه‌رنج و بۆچوونه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌رباره‌ى كار و ئه‌ركى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى بۆ هاوكارى و یارمه‌تیدانى عێراق كرد‌."

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت،له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق و ناوچه‌كه‌یان به‌ گشتى، تاوتوێ كرد."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین