خەڵاتی ساڵانەی د. فرسەت سۆفی بە کارمەندێکی بنکەی تەندروستی سماقووڵی دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە ھەولێر خەڵاتی د. فرسەت سۆفی بۆ دەستپاکی و دادپەروەری، کە ساڵانە لە یادی کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووی ھەولێر بە کارمەندێکی بنکەی تەندروستی سماقووڵی دەدرێت.

ڕۆژی شەممە (18/تشرینی دووەم/2023) بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و نوێنەرانی حکومی و حیزبی، ساڵیادی کۆچی دوایی د.فەرسەت سۆفی کرایەوە و سێیەمین خەڵاتی ساڵانەی د.فەرسەت سۆفی، وەک سیمبوولی دەستپاکی و دادپەروەریی، لەلایەن ھێڤار فەرسەت سۆفی بەخشرا بە (حسێن علی گە) فەرمانبەر لە بنکەی تەندروستی سماقۆڵی.

پارێزگای ھەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئامانج لە پێشکەشکردنی خەڵاتی ساڵانەی د.فەرسەت سۆفی لەلایەن پارێزگای ھەولێر بۆ زیندووکردنەوەی ئەو پیاوەیە مەزنەیە کە تەمەنێکی کورت ژیا، بەڵام ژیانی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی (چاکسازیی، دادپەروەری، دەستپاکی) تەرخانکرد، ئەمڕۆش وەک سیمبوولی دەستپاکی و دادپەروەریی بەخشرا بە فەرمانبەر "حسێن علی گە" کە ماوەی (25) ساڵە لە بنکەی تەندروستی سماوقوڵی فەرمانبەری بلیت برە و ماوەی (18) ساڵە تەخویل کراوە بۆ وەر گرتنی مووچەی ھەموو فەرمانبەرانی بنکەی تەندروستی سماقوڵی لە بانکی کۆییە، لە (25-9-2023)، کەچووە بۆ وەرگرتنی مووچە بری (20) ملیۆن دیناری زیاد پێدراوە بەھەڵە، ھەر ئەوکاتەی زانیویەتی کە ئەو پارەیە زیادە و بە ھەڵە پی دروا یەکسەر گەراندویەتییەوە بۆ بانک.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین