کەشناسى هەرێم: بەفر و باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ شەپۆلێکى دیکەى بارانبارین شارەکان بگرێتەوە و لەسەر لوتکەى چیاکانیش بەفر دەبارێت.

ڕۆژى یەکشەممە (19/تشرینى دووەم/2023) کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند، لە دواى نیوەڕۆ کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارین لەسەر ناوچەکەمان دەستپێدەکات، سەرەتا باران بارین مامناوەند دەبێت، پاشان بارانەکە بەهێزتر دەبێت دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە لە کاتەکانى ئێوارەدا لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک، لە شەو درەنگداکاریگەرى ئەم شەپۆلە دەگاتە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین، زۆرترین ڕێژەى داباریین لەسەر پارێزگاى دهۆک دەبێت.

سەبارەت کەشوهەواى سبەى دووشەممە دەڵێت، ئاسمان بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت بە درێژاى کاتەکان، ئاستى دابارین ( لێزمە بارانى بەردەوام و هەندێ کات مامناوەند دەبێت) لە سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان، هەروەها شەپۆلێکى بەفر بارین ناوچە شاخاووییە سنووریەکان و لووتکەى ناوچە شاخاویییە بەرزەکان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین