سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: کۆڵنادەین لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند، فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەدۆخێکى زۆر خراپدا دەژین. هەروەها داواى چارەسەرکردنى بنچینەیی ئەو کێشە دەکات.

ڕۆژى دووشەممە (20/تشرینى دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) سەر بە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان رایگەیاند، "20 ساڵ ئەزموونی ئازادی لە عێراق دەکرا زۆر باشتر بووایە. ئەگەر دەستوور وەک خۆی جێبەجێ بکرابا و فیدراڵی کە سیستمی عێراقە و گەلی عێراق دەنگی بۆ داوە، جێگیربکرابا. جێبەجێنەکردنی سیستمی فیدراڵی، پابەندنەبوون بە دەستوورەوە زۆر کێشە و ناکۆکیی سیاسیی هێناوەتە ئاراوە و ناسەقامگیریی هەمەلایەنەی لە عێراق دروستکردووە."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەبەشێکى دیکەى وتارەکەى، چارەسەرکردنى گرفتەکانى هەرێمى کوردستانى بە کلیلى چارەسەرکردنى کێشەکانى عێراق ناوبرد، لەبارەى کێشەى مووچە دەڵێت، "فەرمانبەران، خانەنشینان و مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەژین. خێراکردنی دانانی چارەسەرێکی بنچینەیی بۆ بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتمانییە بۆ حکومەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت لە عێراق." 

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دووپاتی شیکردەوە، "ئێمە کۆڵنادەین و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین