سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى به‌ریتانیا ده‌كات
نوچه نێت
ئه‌مرۆ دووشەممە (20/تشرینى دووه‌م/2023) سه‌رۆك بارزانى لە سەڵاحەددین سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد.
بۆریس جۆنسۆن خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری سه‌رۆك بارزانی ده‌ربڕی و ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاماده‌بوونی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ‌دا كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی دوستانه‌ی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرد، جەختی لە پێویستیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهنگی، پشتگیری و هاوبەشی نێوان هه‌ردوولای كرد بۆ به‌رده‌وامبوون له په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان.
سه‌رۆك بارزانی دوای به‌خێرهاتنی بۆریس جۆنسۆن سوپاسی به‌ریتانیای كرد بۆ رۆڵی به‌رزی لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌و پێیه‌ی هێشتا مه‌ترسیی هزر و ئایدۆلۆژیای داعش ماوه كه به‌شه‌ڕی سه‌ربازی كۆتایی نه‌هات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وەشدا كه هێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ره‌شه له سەقامگیری ناوچه‌كه ده‌كات.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه گفوگۆیان له‌سه‌ر پرسی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم كرد، هەردوولا جەختیان لە پێویستی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی به‌پێی ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت کردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment