ئارێز عەبدوڵڵا: سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە ئاراستەى چارەسەرکردنى کێشەکان هەنگاو دەنێت کوردستانی

نوچەنێت:

ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، لەبارەى کێشەکانى یەکێتى و پارتى ئاشکراى دەکات و دەڵێت، کاک نێچیرڤان بارزانى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ئاراستەى چارەسەرکردنى کێشەکان هەنگاو دەنێت.

ڕۆژى سێشەممە (21/تشرینى دووەم/2023) ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ستایشى وتەکانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات لەبارەى پەیوەندییەکانى یەکێتى و پارتى و بەشداریکرنى سەرۆکى یەکێتى لەو کۆڕبەندە بەگرنگ دەزانێت.

دوێنێ دووشەممە (20-11-2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆڕبەندى ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەزانکۆى دهۆک ڕایگەیاند، "ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشمان كردووه‌، كۆبوونه‌وه‌كانمان زۆر باش بوون، كاك بافڵ و كاك‌ قوباد و به‌نده‌ و كاك مه‌سروور و كاك هۆشیاریش له‌گه‌ڵمان بوو، كۆبوونه‌وه‌كانمان باش بوو، په‌نا به ‌خوا و بەو هیوایەی له‌ ئاینده‌شدا ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ به‌رده‌وام بكه‌ین و بگه‌ین به‌ لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش."

ئەو ئەندامەى سەرکردایەتی یەکێتى ئاماژەى بەوەکرد،  هەموو قسەیەکى باش کاریگەریی خۆى دەبێت، بێگومان وتەکانى کاک نێچیرڤان بارزانى و چوونى بافڵ تاڵەبانى بۆ بادینان هەردووکیان زۆر باش بوون.

لەبارەى هەنگاوەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى پارتى و یەکێتى ئارێز عەبدوڵڵا گوتیشى، وتەکانى کاک نێچیرڤان بارزانى زۆر زۆر باش بوون، کەواتە سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە ئاراستەى چارەسەرکردنى کێشەکان هەنگاو دەنێت.

داواش دەکات، لە کۆبوونەوەکانى داهاتوو پارتى و یەکێتى دەست لەسەر گرفتەکان دابنێن و یەک ئاراستەیان بۆ بەغدا هەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین