سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له‌ راوێژكارى باڵاى به‌رگرى به‌ریتانیا ده‌كات کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژكارى باڵاى به‌رگریى به‌ریتانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریكا و شاندێكى سه‌ربازیى یاوه‌رى دەکات، له‌ دیدارێكدا گفوگۆیان له‌سه‌ر دۆخى ئه‌منى عێراق و ناوچه‌كه‌ كرد.

ئه‌مرۆ پێنجشەممە (23/ تشرینی دووەمی/ 2023) سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازى لە مارشاڵ سامى سامپسۆن گه‌وره‌ ڕاوێژكارى به‌رگریى به‌ریتانى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریقا و شاندێكى سه‌ربازیى یاوه‌رى كرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دوا پێشهاتە ئەمنیەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە وهەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزی هاوپەیمانان و سوپای عێراقی. شاندی میوان جەختی لە بەردەوامیی پاڵپشتی و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین