ئاسایشی هەرێمی کوردستان سێ تۆمەتبارى مەترسیدار دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تۆڕێک کە بارزگانییان بە ماددەى هۆشبەر دەکرد توانرا دەستگیر بکرێن، کە ژمارەیان سێ تۆمەتبارە.

ڕۆژى هەینى (24/تشرینى دووەم/2023) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانی هاوبەشى وەزارەتى ناوخۆى عێراق و ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا، توانراوە دەستبەسەر (51) کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا بگیرێت و سێ تۆمەتباریشیان دەستگیرکراوە، کە بازرگانییان بە مادە هۆشبەرەکانەوە کردووە.

هاوکات لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، بەسەراگرتنی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر خرایەڕوو و ئەوەش باسکرا، دواى دوو هەفتە لە چاودێریکردنى باندێکى مەترسیدارى فرۆشتنى ماددەى هۆشبەر، توانراوە دەستگیر بکرێ و سێ تۆمەتباریش دەستگیرکراون، کە دەیانەویست لەنێو پارێزگاکانى عێراق ماددە هۆشبەرەکان بە هاووڵاتیان بفرۆشن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین