مەسرور بارزانی: پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان دووپات دەکەینەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە ڕۆژى جیهانیى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بە ئافرەتان پەیامێکى بڵاوکردەوە و جەخت لە پاراستنى مافەکانى ئافرەتانى کوردستان دەکاتەوە.

ڕۆژى شەممە (25/تشرینى دووەم/2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژى جیهانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تاندا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بە گشتی و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان بە تایبەتی، دووپات دەکەینەوە."

هەروەها دەشڵێت، حکومەتی هەرێمی كوردستان، "بەردەوامە لە کارکردن لە پێناو بنبڕکردن و سنووردانان بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە ڕێگەی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لە ناو حکومەت و جێبەجێکردنی یاساکان و کاراترکردنی ڕۆڵی دادگاکان و دەستگیرکردن و بە سزاگەیاندنی تاوانباران".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین