پەرلەمانى کوردستان و لیژنەى دانوستانکارى هەرێم کۆدەبینەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکان و لیژنە تایبەتمەندەکان بۆ ناوەڕۆکى ڕێککەوتنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەغدا لەگەڵ لیژنەى دانوستانکارى هەرێم کۆ ببێتەوە.

سامان ئه‌حمه‌د به‌كر به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنی په‌رله‌مان بە كوردستان24ی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان، هەر یەکە لە سەرۆک فراکسیۆنەکان و لیژنه‌كانی دارایى و كاروبارى ئابوورى، و‌زه‌ و سامانه‌ سرووشتییه‌كان و  لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، له‌گه‌ڵ شاندی دانووستانكارى حكومه‌تی هەرێم كۆببێته‌وه‌‌.

لە بارەى  ئامانجى ئەم کۆبوونەوەیە کە ئەمڕۆ لە تەلارى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام دەدرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنی په‌رله‌مان ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆ ئاگاداربوونە له‌ ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كەى هەرێم و بەغدا ‌و خستنەڕووى وردەکارییەکانى پەسندکردنى بودجە و پیشکى هە‌رێمی كوردستان لە  بودجەى (2021)ى عێراق.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین