کەشناسى هەرێم: لە دواى نیوەڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەدواى نیوەڕۆ باران دەبارێت و سبەش بارانێکى کەم و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

ڕۆژى دووشەممە (27/تشرینى دووەم/2023) بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان , لەگەڵ نمەبارانی پچر پچر، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ رێژەی دابارین زیاد دەبیت بەجۆرێک نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ بەفر بارین بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم. پاشان کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت لەکاتەکانی شەودا.

ئەوەشى خستۆتەڕوو، سبەى سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لەناوچە شاخاوویە سنووریەکان لەکاتەکانی بەرە بەیاندا پاشان کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت ئاسمان بەرەو پەڵە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت وە لەکاتەکانی شەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە بەتایبەتی لەهەندێ ناوچەکانی پارێزگای دهۆک.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین