سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كۆنسوڵى گشتیی نوێى فه‌ره‌نسا كرد کوردستانی

نوچەنێت:

كۆنسوڵى گشتیى نوێى فه‌ره‌نسا لەهەلێر سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و دەڵێت، "كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا فراوانتر بكات."

پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژى دووشه‌ممه ‌(27/تشرینى دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یان برێم كۆنسوڵى گشتیى نوێى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها "خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دووپات كرده‌وه‌."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لاى خۆیه‌وه‌ برێم خۆشحاڵیى خۆى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتیى نوێى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ "كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا فراوانتر بكات. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ پابه‌ندیى فه‌ره‌نسا بۆ پشتگیرى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌."

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا "هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین