سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى تورکیا لە عێراق کۆبووەوە
نوچەنێت:
ڕۆژى سێشەممە (28/تشرینى دووەم/2023) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له عه‌لى ڕزا گویناى، باڵیۆزى توركیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا "ستایشى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیایان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى ها‌وبه‌ش به‌تایبه‌تى له بوارى بازرگانى و ئابووریدا" كرده‌وه.
هەروەها باڵیۆزى تورکیا، ده‌رباره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كورستانیش، "ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه دووپات كرده‌وه."
هاوكات سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سوپاسى هه‌ڵوێستى توركیاى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته "ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا خه‌ریكى گفتوگۆى ته‌كنیكین."
لەڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، " دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى پێكهاته‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى"، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كۆنسوڵى گشتیى توركیا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.


.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment